ناوهڕۆك
گرنگی هاوسەرگیری
- گەورەترین شەریعەت کە خودا بۆ سەر گۆی زەوی دایڕشتووە و ئەحکام و ئاداب و سوننەت و فەزیلەتی بۆ داناوە، شەریعەتی هاوسەرگیرییە.
- سوننەتی پێغەمبەرانە (سەلامی خودایان لەسەر بێت).
- هۆکارێکە بۆ دارابوون و گەیشتن بە پێگەی باڵای بە کۆمەڵبوون و کۆمەڵایەتی.
- هۆی خستنەوەی وەچە و نەبڕآنەوەی ڕەچەڵەکی مرۆڤە لەسەر زەوی.
- مایەی ئۆقرەگرتن و خۆشەویستی و هۆگربوونی مرۆڤەکانە لەگەڵ یەکتر.
- هاوسەرگیری خشتەی یەکەمی بونیادنانەی کۆمەڵگایە، ڕێگەیەکە بۆ بۆ پاکداوێنی و پارێزگاری لە مرۆڤبوونی خۆت. پەناگەیەکە بۆ سەقامگیریی دەروونی و کۆمەڵایەتی. دەروازەیەکی فرانی دەرگاکانی بەهەشتە.
بەم هەنگاوانەی خوارەوە ژن دەتوانێ خێزانێکی ئاسوودە دروست بکات
چەند هەنگاوێکی گرنگ لە پێناو خێزانێکی ئاسوودە:
- خاتوونی ئازیز، ڕێز و خۆشەویستی خۆت نیشانی هاوسەرەکەت بدە، ئەگەر مێردەکەت لە ماڵەوە ئامێرێکی لە کارکەوتووی چاک کردەوە، بە شانوشەپێلکیدا هەڵبڵی و پێی ئێژە: ''تۆ شایەنی ئەوەی ببیە ئەندازیارێکی گەورە، دەبێ خەڵک سوود لە هونەری کارەکانت وەربگرن.''
زۆر هەڵەیە پێی بڵێیت: تۆ کەسێکی بێسوودی، هیچ نازانی، سەرت لە هیچ دەرناچێ، دەست و پێ سپی، هەموو ئەوانە هۆکارن بۆ ئەوەی هاوسەرەکەت پەنا بباتە بەر ماددە هۆشبەرەکان و خۆی لە تۆ داببڕێت. - خاتوونی بەڕێز، پیاوان بە گشتی کەمتر بایەخ بە شتە وردەکانی ژیان دەدەن، وەک: یادی ڕۆژی هاوسەرگیری، یان ساڵڕۆژی لەدایکبوونی منداڵەکان... باش وایە سەرکۆنەی نەکەیت و خۆتی لێ گرژ و مۆن نەکەیت، چونکە ئەوە سرووشتی زۆرینەی پیاوەکانە، وامەزانە هەر تەنیا سەرخڕی تۆ وایە.
- پیاوان حەز لە قسەکردنی زۆر ناکەن، کە مێردەکەت لە کار و هاتەوە مەیخەرە بەر پرسیار و وەڵام، لێی گەڕێ با وچانێک بدات، تۆزێک بحەسێتەوە. ئەوسا خۆی دێتە گۆ و قسەت بۆ دەکات.
- پیاوان گرنگیی زۆر بە کارەکانیان دەدەن، تۆیش خۆت وا دەرخە کە ڕێز لە کارەکانی دەگری و لەم بارەوە پرسیاری لێ بکە، تاکوو هەست بە نزیکیی تۆ بکات. دوای ئەوەی لە بارەی کار و چالاکییەکانی مێردەکەت قسەت کرد، ئینجا وەرە سەر پێداویستیی و کەلوپەلەکانی نێو ماڵ.
- پیاوان زۆر پارێزگاریی لە پێگەی خۆیان دەکەن، هەڵەیە ئەگەر بە مێردەکەت بڵێیت لە سایەی من بەرەبەرە گۆڕانت بەسەردا دێت، یان ئەوەی من دەمەوێت وات لێ دەکەم.
قەت پێی ماڵێ: دەتگۆڕم تاکوو تەحەمولت بکەم. گۆڕانکاریی لە خۆشەویستی دروست دەبێت، نەک دەمەدەم و قسەی پان و درێژ.
سەرچاوەکان
1351 بینین